Kanzlei Nodinian
Kanzlei Nodinian

Rechtsanwältin Nasrin Nodinian

 

 

 

 

نسرین نودینیان

پارێزەر بە لێهاتوویی و هاوسۆزییەوە
لێهاتوو. کۆڵنەدەر. ڕوون و شەفاف.
ئایا بەدوای پارێزەرێکدا دەگەڕێیت کە ڕێنمایی وردت پێشکەش بکات و بە شێوەیەکی کاریگەر بەرگری لە بەرژەوەندییەکانت بکات؟ ئایا چاوەڕوانی پشتگیرییەکی نەپساوە و بەبڕشت دەکەیت، هەم لە ناو دادگا و هەم لە دەرەوەی دادگا؟
من لە نزیکەی سەرجەم کاروباری یاساییدا لەگەڵتانم. وەک ڕاوێژکارێکی یاسایی بۆ کەسانی تاکەکەسی، ئامانجم پێشکەشکردنی بەرزترین کوالێتی و بەدەستهێنانی متمانەی ئێوەیە.
پاراستنی مافەکانی ئێوە، ئەرکی منە. من بە هەموو توانامەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانتان هەوڵ دەدەم و لە هەمان کاتدا، پێکهاتەی تێچووەکان لە سەرەتاوە بە تەواوی ڕوون و شەفاف ڕادەگرم. من مەترسییەکان و چانسی سەرکەوتن لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا بە ئێوە نیشان دەدەم. ئێمە پێکەوە سەلامەتترین ڕێگا هەڵدەبژێرین – چونکە لە زۆرێک لە حاڵەتەکاندا، چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە دەرەوەی دادگا، هەم لە کات و هەم لە تێچووی ئێوەدا پاشەکەوت دەکات. 
 
ڕاوێژکاری یاسایی نێودەوڵەتی
بەهۆی شارەزاییم لە زمانە جیاوازەکاندا، زۆر خۆشحاڵم کە دەتوانم خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری یاسایی خۆم بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی، و کوردی (سۆرانی) بە ئێوەش پێشکەش بکەم. 
 
بوارە پسپۆڕییەکانی کارکردن
من بە دڵسۆزی و متمانەوە لە کاروباری یاساییدا لە پاڵتان ڕاوەستاوم. لێهاتووییە سەرەکییەکانی من لەم بوارانەی خوارەوەدایە:
  • یاسای کۆچ و نشینگە (اقامة) (بۆ نموونە: مۆڵەتی نیشتەجێبوون، ڕێکارەکانی وەرگرتنی ڤیزا، کۆچی کارکردن)
  • وەرگرتنی ڕەگەزنامە (یاوەریکردن و ڕاوێژکاری لە ڕێڕەوی بەدەستهێنانی هاووڵاتیبوونی ئەڵمانیا)
  • یاسای پەنابەرێتی (بریکاریکردن و نوێنەرایەتیکردن لە دۆسیەکانی فەرمانگەی کۆچ و پەنابەرێتی (BAMF) و دادگاکانی کارگێڕی)
  • یاسای خێزان (بۆ نموونە: تەڵاق، مافی بەخێوکردنی منداڵ، نەفەقە، مارەیی و گرێبەستەکانی هاوسەرگیری) 
 

 
پەیوەندی و دیاریکردنی کاتی چاوپێکەوتن
ئایا بابەت و کێشەی ئێوە لە لیستی سەرەوەدا باس نەکراوە یان پرسیارێکی تایبەتتان هەیە؟ تکایە بێ دوودڵی پەیوەندیم پێوە بکەن بۆ ڕێکخستنی کاتی چاوپێکەوتنێک. ئێمە پێکەوە چارەسەرێک بۆ کێشە یاساییەکەتان دەدۆزینەوە.
بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی گفتوگۆکردن لەگەڵتانم!
 
کاتەکانی دەوام
دووشەممە، سێشەممە و پێنجشەممە:
09:30-17:00
چوارشەممە و هەینی:
09:00-17:00
چاوپێکەتنی مەیدانی تەنها بە کاتی پێشوەختە دەبێت.
 

 
 

Unterhalten Sie Ihren Besucher! Machen Sie es einfach interessant und originell. Bringen Sie die Dinge auf den Punkt und seien Sie spannend.

Hier finden Sie uns

Kanzlei Nodinian

Nasrin Nodinian

Rechtsanwältin


Hohestraße 9
30449 Hannover

Kontakt

Rufen Sie einfach an unter :

0511 - 92400 18 03

0511 - 92400 18 04

 

oder schreiben Sie Ihre Nachricht an:

E-Mail: kanzlei@nodinian.com 

 

oder nutzen Sie unser Kontaktformular.

 

Bürozeiten:

 

Mo. Di. Do.        09:30 - 17:00 Uhr

Mi u. Fr.             09:30 - 14:00 Uhr

Druckversion | Sitemap
© Anwaltskanzlei Nodinian